ئهتوانى لهرێگاى ئیمهیڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه پهیوهندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
راکان جبوری، پارێزگاری به وهكالهتی کەرکوک رایگهیاند، کێشەی نێوان جوتیارانی کورد و عەرەبەکانی دەوروبەری کەرکوک، دەبێت لە ڕێگەی یاسا و بێ دەستوەردانی سیاسی چارەسەر بکرێت، ئەو تۆمەتانەش ڕەتدەکاتەوە کە ئاڕاستەی دەکرێن، بەوەی لە بەرژەوەندی جوتیارە عەرەبەکان دەستوەردانی کردبێت.
8ی ئەم مانگە، لەسەر کێشەی خاوەندارێتی کردنی زەوی و زار لە گوندەکانی سنوری قەزای داقوق ی باشوری کەرکوک، شەڕە دار و بەرد لە نێوان جوتیارانی کورد و عەرەب دا ڕویدا، کاتێک جوتیارە عەرەبەکان هەوڵی کێڵانی زەوییاندا و کوردەکانیش ڕێگرییان لێکردن و خۆیان بە خاوەنی زەوییەکان دادەنا.
ڕاکان جبوری، پارێزگاری به وهكالهتی کەرکوک لە بارەی ناکۆکی نێوان جوتیارە کورد و عەرەبەکانی کەرکوک لەسەر زەوی و زار ڕاگەیاند، "کێشەی نێوان جوتیارەکان گەورە کراوەتەوە و لە ڕوی سیاسییەوە قۆزراوەتەوە، ئێمە سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەین لە ڕێگەی یاسا و دادگاوە".
کێشەی نێوان جوتیارە کورد و عەرەبەکان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1976، کاتێک حکومەتی عێراق لە چوارچێوەی پرۆسەی تەعریب و ڕاگواستندا، جوتیارە کوردەکانی لە گوندەکانیان دەرکرد و جوتیاری عەرەبی لە جێگەکانیان نیشتەجێ کرد.
لە ساڵی 2003 و دوای ڕووخانی بەعس، جوتیارە کوردەکان گەڕانەوە بۆ سەر زەوی و زارەکانیان و تا ساڵی 2017 مانەوە، بەڵام ماوەی چەند ساڵێکە جوتیارە عەرەبەکان جارێکی تر گەڕاونەتەوە و گرفت سەریهەڵداوە لە نێوانیان دا.
یەکێک لەو کەسانەی بە پشتگیریکردنی جوتیارە عەرەبەکان و دەستدرێژی کردنە سەر جوتیارە کوردەکان تۆمەتبار دەکرێت، ڕاکان جبوری پارێزگاری کەرکوکەوە، ناوبراو لەو بارەیەوە، وتی، "ئەوانەی تۆمەتبارمان دەکەن، زانیارییان لەسەر کێشەی نێوان جوتیاران نییە، دەبێت پارێزگاری لە مافی هەموان بکەین، کێشەکە بێ دەستوەردانی سیاسی لە ڕێگەی یاساوە چارەسەر بکرێت".
ئهتوانى لهرێگاى ئیمهیڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه پهیوهندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052