له‌ كه‌ركوك دایكێك و دوو منداڵ گیانیان له‌ ده‌ستدا

09.03.2023
جەماوەر نیوز
له‌ گوندێكی سنووری كه‌ركووك، به‌هۆی بارینی رێژه‌یه‌كی زۆری بارانه‌وه‌، خانوویه‌ك رووخا و به‌هۆیه‌وه‌ دایك و دوو له‌ منداڵه‌كانی گیانیان له‌ده‌ستدا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 9 ـی ئاداری 2023 عامر شوانی، وته‌بێژی پۆلیسی كه‌ركووك راگه‌یاند، له‌ ئه‌نجامی باران بارینی به‌خوڕه‌وه‌ له‌ گوندی باجوان، خانوویەکی قوڕ بەسەر خێزانێکدا رووخا و به‌هۆیه‌وه‌ ‌و دایكێك و دوو له‌ منداڵه‌كانی كه‌ كوڕ و كچێك بوون، گیانیان لەدەستدا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌وانه‌ی كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، بریتین له‌ (سه‌راب فه‌خری مه‌حموودی ته‌مه‌ن 41 ساڵ، عه‌لی حه‌سه‌ن خزری ته‌مه‌ن دوو ساڵ و مه‌یار حه‌سه‌ن خزری چوار ساڵ). 
وته‌بێژی پۆلیسی كه‌ركووك ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌ گوندی باجوان به‌هۆی بارینی رێژه‌یه‌كی زۆره‌وه‌، لافاو دروستبووه‌ و مه‌ترسی رووخان له‌سه‌ر چه‌ند خانوویه‌كی دیكه‌ش دروستبووه‌. 


زۆرترین خوێندراو