هه‌فته‌ی داهاتوو دامه‌زراندن ڕاده‌گه‌یه‌نرێت

21.08.2019
جەماوەر نیوز
هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌رگای دامه‌زراندن به‌ڕووی ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگا له‌ كه‌ركوك ده‌كرێته‌وه‌.
شێرزاد ڕەشید، بەڕێوبەری بەشی خوێندنی كوردی لە كەركوك لەلاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی بڵاویكرده‌وه‌ بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 25ی ئابی 2019 بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی کەرکوک / مەرکەز ڕاگەیاندن بۆ دامەزراندنی ( ٢٨٤٠) پلەی وەزیفی ئەنجامبدات لە سنوری پەروەردەی کەرکوک بۆ سەرجەم پلە فەرمانبەریەکان کە خۆی دەبینێتەوە لە ( مامۆستای سەرەتایی و دواناوەندی و فەرمانبەر و پیشەگەر و پاسەوان و فەرمانبەری خزمەتگوزاری ) بۆ دامەزراندن لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردەی عێڕاقی فیدرال.
به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنی كورد له‌ كه‌ركوك هێمای بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ داواکاری بۆ دامەزراندن پێشکەش دەکرێت لەڕێی سایتی ئەلیکترۆنی ( ئەنتەرێت ) وە دەبێت و لەداهاتوویەکی نزیکدا لینکی سایتی دامەزراندنەکە بڵاو دەکەینەوە. 


زۆرترین خوێندراو