له‌ كه‌ركوك ڕاگه‌یاندنی دامه‌زراندنی ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگا دواخرا

07.01.2020
جەماوەر نیوز
ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ 7ی كانونی دووه‌م بڕیار بوو 2800 پله‌ی دامه‌زاندن له‌ كه‌ركوك ڕابگه‌بگه‌یه‌نرێت، به‌ڵام ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ دواخرا بۆ كاتێكی نادیار.
به‌ پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست جه‌ماوه‌رنیوز كه‌وتووه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌ی كورد و توركمان ڕه‌تیانكردۆته‌وه‌ به‌و پشكه‌ی به‌ریان ده‌كه‌وێت ڕازی بن و پێیانوایه‌ زۆرینه‌ی پله‌كانی دامه‌زراندن بۆ نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب دانراوه‌ ،بۆ ئه‌م به‌سته‌ لیژنه‌یه‌ك پێكهێناراوه‌ سه‌ردانی به‌غدادیان كردووه‌ به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفته‌ و تا هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌ پێی به‌ركه‌وته‌ی خۆی پشكی دامه‌زراندنی به‌ركه‌وێت.

زۆرترین خوێندراو