
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
ئەمڕۆ دووشەممە دەیان دەرچووی پزیشکی لە سەنتەری شاری بەغدا خۆپیشاندانیان کرد و داوای دامەزراندن و جێبەجێکردنی یاسای ژمارە (6)ی ساڵی 2000یان کرد.
میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، 1ـی ئەیلوولی 2025، نزیکەی 600 دەرچووی پسپۆڕی جۆراوجۆری پزیشکی لە پارکی ئەلئومە خۆپیشاندانیان کرد و بەرەو ناوچەی سەوز بەڕێکەوتوون.
بەگوێرەی میدیاکان، ئەو خۆپیشاندەرانە داوای دامەزارندن و جێبەجێکردنی یاسای ژمارە (6)ی ساڵی 2000 دەکەن. کە یاساکە باس لە دامەزاردنی دەرچووانی بەشە تەندروستییەکان دەکات.
چەندین جارە بە سەدان دەرچووی پزیشکی لە بەغدا لەبەردەم وەزارەتی تەندروستی و ناوچەی سەوز خۆپیشاندان دەکەن و داوای دامەزراندن لە حکوومەت دەکەن.
ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ دووشەممە، 01ـی ئەیلوولی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، فەرمانی دامەزراندنی بۆ دەرچووانی کۆلێژی پزیشکی زانکۆکانی (سلێمانی، هەولێری پزیشکی، دهۆک، زاخۆ، کۆیە، گەرمیان و زانکۆی کوردستان)ـی دەرکرد.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052