کرێملین: هێرشە سەربازییە تایبەتەکانمان بەردەوام دەبن

31.08.2025
جەماوەر نیوز
کۆشکی سەرۆکایەتیی ڕووسیا لەبارەی هێرشەکانیان بۆسەر ئۆکراینا ڕایگەیاند، ڕووسیا پاشەکشە لە هێرشکردن ناکات، "بەڵکو هێرشە سەربازییە تایبەتەکانمان بەردەوامیان دەبن".

ڕووسیا و ئۆکراینا بەنێوەندگیریی سەرۆکی ئەمریکا نزیکبوونەتەوە لە ئاگربەست، ئەمە دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی ڕووسیا لە ئالاسکا کۆبوونەوە  وتاوتوێی هەنگاوەکانی کۆتاییهێنانیان بە جەنگی ئۆکراینا کرد. دوای ئەوە، شاندێکی سەرکردە ئەوروپییەکان لەگەڵ زێلینکسی سەردانی کۆشکی سپیان کرد و لەگەڵ ترەمپ کۆبوونەوە.

 سەرەڕای هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ کۆتاییهێنان بەو جەنگە و کۆبوونەوەکان، بەڵام تاوەکو ئێستا هێرشەکانی ڕووسیا و ئۆکراینا بۆسەر یەکتری بەردەوامن و ئاسۆیەک بۆ کۆتاییهێنان بەو جەنگە بەدی ناکرێت و خاڵی سەرەکی ناکۆکییەکان لەنێوان هەردوو وڵاتدا دەگەڕێتەوە بۆ چەند ناوچەیەکی داگیرکراو لەنێوانیاندا.

 کۆشکی سەرۆکایەتیی ڕووسیا ڕایگەیاند، "ئێمە ئامادەین بە دیپلۆماسی و دایەلۆگ کۆتایی بەو جەنگە بێنین، بەڵام بە مەرجێک ئێمە ئاسانکاری و ئامادەگی لە ئۆکرایناوە وەردەگرین، ئەگەر ئاوا نەبێت ئەوە هێرشە سەربازییە تایبەتاکانمان بۆ ناوەڕاستی کیێڤ بەردەوام دەبن."


بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ