ترەمپ کار لەسەر پلانی گۆڕینی ناوی وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکەی دەکات

31.08.2025
جەماوەر نیوز
سەرۆکی ئەمریکا خواستی خۆی بۆ گۆڕێنی ناوی وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکەی خستەڕوو، سەرچاوەیەکیش ئاشكرای دەکات لەسەر پلانەکە کار دەکرێت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەفتەی ڕابردوو ئاشکرای کرد کە ئارەزوو دەکات ناوی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بگۆڕێت بۆ وەزارەتی جەنگ. وەک خۆشی دەڵێت، "دەمانەوێت بەرگری بکەین، بەڵام دەمانەوێت هێرشیش بکەین".

 ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاوی کردەوە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ  پلانی گۆڕینی ناوی وەزارەتی بەرگری (پنتاگۆن) بۆ "وەزارەتی جەنگ" هەیە و پلانەکەی بەرەو پێشەوە دەبات، هاوکات بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە ڕەنگە ئەم گۆڕانکارییە پێویستی بە دەستێوەردانی یاسایی لەلایەن کۆنگرێسەوە هەبێت، بەڵام کۆشکی سپی بەدوای ڕێگەی دیکەدا دەگەڕێت بۆ جێبەجێکردنی ئەو گۆڕانکارییە.

 ئانا کێلی وتەبێژی کۆشکی سپی وتوویەتی، دەمانەوێت سوپای ئێمە سەرنجی لەسەر ‌هێرشبردن بێت نەک تەنیا بەرگریی کردن.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ