هیندستان پەیوەندییە بازرگانییەکان لەگەڵ چین پەرەپێدەدات

31.08.2025
جەماوەر نیوز
تەنها پێنج ڕۆژ دوای سەپاندنی 50%ی باجی گومرگی لەسەر بەرهەمەکانی هیندستان لە لایەن ئەمریکاوە، هەریەک لە سەرۆکوەزیرانی هیندستان و سەرۆکی چین بە مەبەستی پەرەپێدان بە پەیوەندییە بازرگانییەکان کۆبوونەوە.

پەیوەندییەکانی نێوان هیندستان و ئەمریکا گرژی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت و ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هەردوو وڵات وەک ئامرازێک بۆ فشاری سیاسی بەکاردەهێنرێت، سەرەڕای زیادکردنی ڕێژەی کڕینی نەوتی خاوی ڕووسی دوای سزاکانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، نیودلهی هەوڵی پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکان لەگەڵ چین دەدات.

بەپێی بڵاوکراوەی فەرمی نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی هیندستان، ئەمڕۆ یەکشەممە نارێندرا مۆدی، سەرۆکوەزیرانی هیندستان لەگەڵ شی جینپینگ، سەرۆکی چین کۆبووەتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکوەزیرانی هیندستان پابەندبوونی وڵاتەکەی بە فراوانکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ چین ڕاگەیاندووە، هەردوولا جەختیان لەسەر فراوانکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان کردووەتەوە لە بەرامبەر فشار و سزاکانی ئەمریکا.


بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ