سوپای ئیسرائیل ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی بڵاوکردەوە

31.08.2025
جەماوەر نیوز
سوپای ئیسرائیل کوژرانی سەربازێکی لە باشووری کەرتی غەززە ڕاگەیاند، بەمەش ژمارەی کوژراوانی سەربازانی ئیسرائیل لە 7ـی ئۆکتۆبەرەوە گەیشتە 900 سەرباز.
سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، ئاریێل لوبلین ئەفسەرێکی سەربازی تەمەن 34 ساڵ، لە سریەی لۆجستیکی 2036، فیرقەی 36، لە شەڕێکدا لە باشووری کەرتی غەززە کوژرا .کوژرانی ئەو ئەفسەرە ڕۆژێک دوای کوژران و بریندار بوونی چەند سەربازێکی ئیسرائیلی هات لە کەرتی غەززە، وەسفکراون.
بەگوێرەی ماڵپەڕی فەرمی سوپای ئیسرائیل، لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی غەززە لە 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی وڵاتەکەی گەیشتووەتە 900 سەرباز.  ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل کوژرانی 900 ئەفسەر و سەربازی پشتڕاست کردووەتەوە. 

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ