سوپای ئیسرائیل: تونێلێکی حەماسمان بە درێژیی 8 کیلۆمەتر لەناوبرد

01.09.2025
جەماوەر نیوز
سوپای ئیسرائیل ئاشکرایکرد، بە دەیان چەکداریان لەناوبردووە و تونێلێکیشیان بە درێژیی هەشت کیلۆمەتر لە ناوچەی خان یونس لە غەززە رووخاندووە.
ئەمڕۆ دووشەممە (1ی ئەیلولی 2025) ئەفیخای ئەدرەعی، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنێکی تایبەتدا بە دەیان چەکدارییان لە خان یونس لەناوبردووە و تونێلێکی ژێرزەویشیان لە هەمان ناوچە رووخاندووە.
لە راگەیەندراوەکەدا، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل دەڵێت، لە سێ مانگی رابردوودا، هێزەکانی یەکەی کەفیر و تیمی 36 لە باشووری خان یونس چەندین ئۆپراسیۆنی هاوبەشیان ئەنجامداوە.
ئەم راگەیێنراوەی ئیسرائیل لەکاتێکدایە، کە هەر دوێنێ، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل بە فەرمی کوژرانی ئەبو عوبەیدە، گوتەبێژی کەتیبەکانی قەسام باڵی سەربازیی حەماسی پشتڕاستکردەوە.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ