حەسان بۆ حكومەتی عیراق: چارەسەرێكی بەپەلە بۆ ئاوارە ئێزدییەكان بدۆزنەوە

15.09.2025
جەماوەر نیوز
نێردەی تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ عیراق رایگەیاند، پێویستە چارەسەرێكی بەپەلە بۆ ئاوارە ئێزدییەكان لەناو كەمپەكاندا بدۆزرێتەوە.
محەمەد حەسان نێردەی تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان لەعیراق بەشداری كۆنگرەی رێككەوتنی جیهانیی لەپێناو كۆچدا كرد كە لەلایەن وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران و رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی بەسەرپەرشتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق سازكرابو.
لەو كۆنگرەیەدا حەسان وتەیەكی پێشكەشكردو لەبەشێكیدا جەختیكردوە لەسەر پابەندی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ بەردەوامبون لەسەر پێشكەشكردنی پشتیوانی هونەریی بە حكومەتی عیراق.
لەبەشێكی تردا نێردەی تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان لەعیراق داواشی لە دەسەڵاتدارانی عیراق كرد چارەسەرێكی بەپەلە بدۆزنەوە بۆ كێشەی كەمپەكانی ئاوارە ئێزدییەكان بەجۆرێك كە ئاسانكاریی بۆ گەڕاندنەوەیەكی ئازادانە بهێنێتە كایەوە.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ