زیاتر لە ٥٧٠ تۆن برنجی بەشەخۆراک گەیشتە عێراق

15.09.2025
جەماوەر نیوز
بازرگانی عێراق دەڵێت، کەشتییەکی گەورە زە زیاتر لە ٥٧٠ هەزار تۆن برنجی بەشەخۆراکی مانگانەوە گەیشتە عێراق.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، وەزارەتی بازرگانی عێراق وتی، کەشتییەک بەناوی TURTLE ISLAND نزیکەی ٥٧٤ هەزار تۆن برنجی ئەمریکی گەیاندە سنووری ئاوی عێراق.

باسی لەوەشکرد، برنجەکە لە چوارچێوەی ئەو گرێبەستانەدا هاتووە کە وەزارەتی بازرگانی بۆ پشتیوانیکردنی مادەکانی بەشەخۆراکی مانگانە و دابەشکردنی بەسەر هاووڵاتییاندا گەیشتووە.
هەروەها لەما موسەوی، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی سەر بە وەزارەتەکە وتی، تیمە تەکنیکییەکان لە بەندەری ئوم قەسر دەستیان کردووە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی کۆنترۆڵی جۆریی بۆ وەرگرتنی نمونەی برنجەکە و تاقیکردنەوەی لە تاقیگەکاندا.
ئەوەشی خستەڕوو، دوای تەواوبوونی پشکنینە تاقیگەییەکان، برنجەکە دەدرێتە بریکارەکان و پاشان بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش دەکرێت.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ