ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غاز: عێراق لە هاوردەکردنی غاز دەوەستێت

15.09.2025
جەماوەر نیوز
ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غازى پەرلەمانى عێراق دەڵێت، تا ساڵی ٢٠٢٨ عێراق کۆتایی بە هاوردەکردنی غاز دەهێنێت و لەماوەی پێنج ساڵی داهاتووشدا دەگاتە ئاستی خۆبژێوی لە بەرهەمهێنانی غاز.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، بەهادین نوری، ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غازى پەرلەمانى عێراق وتی، عێراق غاز بۆ کارپێکردنی وێستگەکانی کارەبا هاوردە دەکات، بۆیە ساڵانە نزیکەی پێنج ملیار دۆلارى لە بودجەدا بۆ تەرخان کراوە.

وتیشی، چەند پڕۆژەیەک تا ساڵی ٢٠٢٨ کۆتایی بە هاوردەکردنی غاز و دەهێنن، هەروەها تا ساڵی ٢٠٣٠ عێراق دەچێتە قۆناغی خۆبژێویەوە.
باسی لەوەشکرد، خۆبژێویی دەبێتە هۆی پاشەکەوتکردنی پارەیەکی بەرچاو بۆ گەنجینەی دەوڵەت لە رێگەی کەمکردنەوەی پارەی هاوردەکردن و گۆڕینی نەوتی خاو بۆ بەرهەمی نەوتی.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ