ئەردۆغان: بە دووبارەکردنەوەی سیاسەتی ئاژاوە بنێوە و بەڕێوەی ببە، ڕازی نابین

14.09.2025
جەماوەر نیوز
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دووپاتی کردەوە کە سوورن لەسەر هەنگاونان بەرەو ئامانجی تورکیای بێ تیرۆر و گوتیشی "بە دووبارەکردنەوەی سیاسەتەکانی ئاژاوە بنێوە و بەڕێوەی ببە، ڕازی نابین".

ئەردۆغان لە ڕێوڕەسمی کۆتایی هاتنی خولی ئاکادیمیای ئاک پارتی کە لە ئیستەنبووڵ، گوتارێکی پێشکەش کرد. لەبارەی ئەو پرۆسەیەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە تورکیا بە کردەیی دەستیپێکردووە هەڵوەستەی لەسەر چەند لایەنێکی بابەتەکە کرد و چەندین ڕەخنەشی لە جەهەپە گرت.

 ئەردۆغان لەسەرەتای گوتارەکەیدا باسی لە ئامانجی تورکیای بێ تیرۆر کرد و گوتی: کارەساتخوڵقێنان چی دەڵێن با بیڵێن، بە شێوەیەکی سەقامگیرانە بەردەوام دەبین، هەنگاو بە هەنگاو بۆ گەیشتن بەو ئامانجە.

- ئەوانەی چەندین دەیەیە ڕاهاتوون سیاسەتی ناوخۆیی و دەرەکی تورکیا بە کوتەکی تیرۆر دابڕێژنەوە، ئەمجارە بێهوودە سەوڵ لێدەدەن. گەڕانەوە بۆ دواوە نابێت.

-لە کاتێکدا خەریکن لە ناوچەکەدا سنوورەکان بە خوێن و فرمێسک دادەڕێژنەوە، ئێمە بە دووبارەکردنەوەی سیاسەتەکانی ئاژاوە بنێوە و بەڕێوەی ببە، ڕازی نابین.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ