ئەردۆغان سەردانی قەتەر دەکات

15.09.2025
جەماوەر نیوز
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی قەتەر دەکات و بەشداری لە لووتکەی رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی دەکات.

بەگوێرەی پلان، ئەردۆغان 14 و 15ی ئەیلوول لە قەتەر دەبێت و جگە لە لووتکەکە، چەند کۆبوونەوەیەکیش سازدەکات.   
لە زۆربەی کۆبوونەوە و گوتوێژەکاندا هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر بەرپرسانی حەماس لە دەوحە، مژاری سەرەکی دەبێت.

ئەمە لەکاتێکدایە لەدوای ئەو هێرشەی ئیسرائیل، رۆژانی 14 و 15ی ئەیلوول وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی لە لووتکەیەکی نائاساییدا لە دەوحەی پایتەختی قەتەردا بابەتەکە تاوتوێ دەکەن.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ