سودانی: عێراق شایەنی ئەوەیە ئاهەنگی دیموکراسی بگێڕێت

16.09.2025
جەماوەر نیوز
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئەگەر وڵاتێک هەبێت شایەنی ئەوە بێت ئاهەنگی دیموکراسی بگێڕێت، ئەوە عێراقە.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە وتارێکدا کە لە رێورەسمی رۆژی دیموکراسی پێشکەشیکرد رایگەیاند، ” ئەگەر وڵاتێک هەبێت شایستەی ئەوەبێت ئاهەنگی دیموکراسی بگێڕێت ئەوە عێراقە، سەدان هەزار شەهیدمان پێشکەشکردووە و باجی گەورەمان داوە، بۆ ئەوەی نمونەیەکی جوانی دیموکراسی پێشکەش بکەین.
ئاماژەی بەوەشکرد، بە شایەتی هەموو وڵاتانی جیهان، دیموکراسیەت لە عێراقدا سەرکەوتوو بووە، بەڵام هێشتا پێویستی بە کاری زۆرە.
وتیشی،گەڕانەوە بۆ دواوە نییە، هیچ بژاردەیەکی دیکە نییە جگە لە رێڕەوی دەستوریی، دەستبەرداربوونی دەنگی هەڵبژاردن بە مانای گەڕانەوەی گەندەڵییە.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ