سابت عەباسی: هیچ هەڕەشەیەک لەسەر ئاسایشی عێراق لەئارادا نییە

16.09.2025
جەماوەر نیوز
وەزیری بەرگریی عێراق رایگەیاند، هیچ نیگەرانیی و مەترسییەک لەسەر ئاسایشی عێراق لەئارادا نییە، ئەو هەواڵانە ناڕاستن کە باس لەوە دەکەن عێراق ئامانجی داهاتووی ئیسرائیل بێت.
سابت عەباسی، وەزیری بەرگریی عێراق، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، “ئەگەر جەنگێک لەئارادابێت، عێراق ئامادەی ئەو جەنگەیە، بەڵام هیچ نیگەرانییەک لەوبارەیەوە بوونی نییە، ئەو راپۆرتانەش رەتدەکەینەوە کە دەڵێن عێراق پاش قەتەر ئامانجی داهاتووی ئیسرائیلە”.
وتیشی، “سیستمی راداری نوێ کڕدراوە، چەند سیستمێکی جیاوازی دیکەش بەڕێوەن، هەروەها عێراق راداری ئاشکراکردنیشی هەیە و، پابەندین بە پتەوکردنی سیستمی بەرگریی وڵاتەکە”.
وەزیری بەرگریی دڵنیاییدا، “ئامادەکارى بۆ جەنگ کراوە و بەردەوام ئامادەکاریی بۆ جەنگ هەیە، لەئێستادا هیچ مەترسییەکی نیگەرانکەر یان هەڕەشەیەک لەسەر عێراق بوونی نییە، ئەگەر هەشبێت ئامادەی رووبەڕووبوونەوەین”.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ