ترەمپ: ئەمریکا هەرگیز رووداوەکانی 11ی سێپتەمبەر لەیاد ناکات

11.09.2025
جەماوەر نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەشداری لە 24ەمین ساڵیادی رووداوەکانی 11ی سێپتەمبەری 2001 کرد و لە گوتارێکیدا رایگەیاند، ئەمریکا هەرگیز ئەو رووداوانە لەیاد ناکات.
بە بەشداری هەریەک لە مێلانیا ترەمپ، خانمی یەکەمی ئەمریکا، جەنەرال دان کەین سەرۆکی دەستەی هاوبەشی هێزەکانی ئەمریکا، پیت هێگسێس، دۆناڵد ترەمپ لە شوێنی رووداوەکانی 11ی سێپتەمبەر گوتارێکی پێشکەشکرد و بەشێک لە رووداو و بەسەرهاتەکانی ئەو رۆژەی بۆ ئەمریکییەکان گێڕایەوە.
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ئەو رووداوانە هەمیشە هانیان دەدات بۆ ئەوەی بەرگری لە نەتەوەیەک بکەن کە شایستەیە و پارێزگاری لە بەها باڵاکانی و ئەو ئازادییە بکەن کە لە پێناویدا گیانیان بەخشیووە.
ترەمپ: پارێزگاری لە سەربازەکانمان دەکەین
ترەمپ راشیگەیاند، پشتیوانی سەربازەکانیان دەکەن، خێزانەکان دەپارێزن و بۆ نەوەکانی ئایندەش پارێزگاری لەو شێوازە ژیانەش دەکەن کە ئەمریکا هەیەتی.
ساڵیادی 11ی سێپتەمبەر چەند کاتژمێرێک پاش کوشتنی رۆژنامەوان و چالاکوانی دیاری ئەمریکا، چارلی کیرک هات کە لە بۆنەیەکدا لە دەرەوەی باڵەخانەی زانکۆی یوتا تەقەی لێکرا و کوژرا، ترەمپیش لەو بارەیەوە رایگەیاند، مەدالیای ئازادی بە کیرک دەبەخشن. 
لە هێرشەکەی  11ی سێپتەمبەری 2001 کە ئەوکات جۆرج بۆشی کوڕ سەرۆکی ئەمریکا بوو نزیکەی سێ هەزار کەس کوژران و ئەمریکا جەنگی دژی تیرۆی لەسەر ئاستی جیهان راگەیاند.  

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ