کامالا هاریس ڕەخنە لە بڕیاری خۆ کاندیدکردنەوەی بایدن دەگرێت

11.09.2025
جەماوەر نیوز

کامالا هاریس، کاندیدی پێشووی سەرۆکایەتی ئەمریکا کتێبێکی بە ناوی '' 107 ڕۆژ'' بڵاوکردەوە کە مەبەست لێی ئەو ماوەیەیە کە لە بەردەمی دابوو وەک کاندیدی سەرۆکایەتیی و تێیدا ڕەخنە لە بڕیارێکی جۆ بایدن، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا سەبارەت بە خۆکاندید کردنەوەی دەگرێت.

 بەشێک لە کتێبێکی نوێی کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بڵاوکرایەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەکات کە خۆ هەڵبژاردنەوەی جۆ بایدن، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بێباکانە و هەڵە بووە و گوتی، ''من کۆتا کەس بووم کە دەبوایە ئامۆژگاری بایدن بکەم کە ئەو کارە لەبەر بەرژەوەندی گشتیدا نەکات''.

 لە بەشێک لە کتێبی "107 ڕۆژ" هاریس دەڵێت " من لە باردوخێکی زۆر سەختدا بووم لەو کاتەدا کە بڕوا بە بایدن بهێنم خۆی بکشێنێتەوە، چونکە دەمزانی ئەو وا بیر دەکاتەوە کە من بۆ بەرژەوەندی خۆمە، باسی لەوەش کردەوە، کە بایدن و هاوسەرەکەی ئەو بڕیارە تاکە کەسیانەیان داوە، دەبوایە ئەوان بیریان لە بەرژوەندی گشتی ئەمریکا کردبایە، نەوەک بەرژەوەندی تاکە کەسی خۆیان بۆ دووبارە هەڵبژاردنەوە.

 لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە  ساڵی 2024 لە کاندید بوون کشایەوە و کامالا هاریس، وەک کاندیدی نوێی دیموکراتەکان هەڵبژێردرا کە تەنیا 107 ڕۆژی لە بەردەمدا بوو وەک کاندیدی سەرۆکایەتیی ئەمریکا ئەمەشی وەک هۆکاری سەرەکی شکەستەکەی دانا.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ