ئەمریکا ڕەزامەندی لەسەر فرۆشتنی موشەک بە فینلاند پەسەندکرد

11.09.2025
جەماوەر نیوز
ئەمریکا ڕەزامەندی لەسەر فرۆشتنی موشەکی پێشکەوتوی ئاسمانی و کەرەستەی پەیوەندیدار بە بڕی یەک ملیار و 700 ملیۆن دۆلار بە فینلەندی هاوپەیمانی ناتۆ ڕاگەیاند، کە سنورێکی دور و درێژی لەگەڵ ڕوسیادا هاوبەشە.

ئاژانسی هاریکاری ئاسایشی بەرگری ئەمریکا (DSCA) لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندوە، ئەو فرۆشتنە پێشنیار کراوە توانای فینلاند باشتر دەکات بۆ بەرەنگاربونەوەی هەڕەشەکانی ئێستا و داهاتو و بەرزکردنەوەی توانای کارکردنی هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا و هێزەکانی دیکەی هاوپەیمانان.


ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پشتیوانی لە سیاسەتی دەرەوە و ئامانجەکانی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا دەکات لەڕێگەی باشترکردنی ئاسایشی هاوپەیمانێکی ناتۆ کە هێزێکە بۆ سەقامگیری سیاسی و پێشکەوتنی ئابوری لە ئەوروپا.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕەزامەندی لەسەر ئەگەری فرۆشتنی ئەو موشەکانە بە فینلاند دەربڕی و DSCA ئاگادارکردنەوەی پێویستی پێشکەش بە کۆنگرێسی ئەمریکا کرد، کە هێشتا پێویستی بە واژۆکردنی ئەو مامەڵەیە هەیە.

فینلاند، هاوشانی سوید، دوای ده‌یان ساڵ وازی لە نەبونی سەربازی هێنا و پەیوەندی بە ناتۆوە کرد لە دوای لەشکرکێشی سەرتاسەری ڕوسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لە سەرەتای ساڵی 2022.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ