پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی لە پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەکات

07.08.2025
جەماوەر نیوز

پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی ۸ـی ئاب، پەیامێک ئاڕاستەی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەکات.

لەیادی ٤۹ ساڵەی دامەزراندنی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستاندا، لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان، پامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی نووسینگەی بەغدای مەکتەبی پەیوەندییەکان دەکات،کە ئەمەش دەقەیەکەیەتی:

بۆ/ حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستانی - پەیوەندییەکانی بەغدا

بابەت/ پیرۆزبایی

بە بۆنەی ٤٩ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێزتان و هەموو ئەندامان و کادر و هاوپشتیوانەکانتان دەکەین، ئومێدی سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆدەخوازین.

لەم بۆنە گرنگەدا، دەمانەوێت جەخت لەسەر پێخۆشحاڵبوونمان بکەینەوە بۆ بەردەوامی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لەداکۆکیکردن لە ماف و دەستکەوتە ڕەوا و نیشتیمانییەکانی گەلی کورد.


بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ