وەزارەتی پەروەردە هەڵمەتی گەڕانەوە بۆ خوێندن ڕادەگەیێنێت

04.10.2025
جەماوەر نیوز


وەزارەتی پەروەردە هەڵمەتی گەڕانەوە بۆ خوێندن بۆ ئەوانە ڕادەگەیێنێت کە لە خوێندن دابڕاون یان نەخراونەتە بەر خوێندن، داوا لە بەڕێوەبەر و ستافی قوتابخانەکان دەکات لە سنووری جوگرافی خۆیاندا بە پێی ڕێنماییەکان هەوڵ بدەن پێنج قوتابی بگەڕێننەوە بۆ خوێندن.

وەزارەتی پەروەردە لە ڕێگەی هەڵمەتێکەوە کە ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەکانی کردووە، داوا دەکات ئەو قوتابیانەی کە دابڕاون یان نەخراونەتە بەر خوێندن، بگەڕێنرێنەوە بەر خوێندن.

لە بڵاوکراوەیەکدا وەزارەتی پەروەردە چەند ڕێنماییەکی دەرکردووە و داوا دەکات بەگوێرەی ئەو ڕێنماییانە هەوڵ بدەن بۆ گەڕانەوەی قوتابیان بۆ بەر خوێندن.

هەڵمەتەکە ماوەی 16 ڕۆژ بەردەوام دەبێت و لە ڕۆژی یەکشەممە 2025-10-05 دەستپێدەکات.


بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو