وەزارەتی پیشمەرگە:سبەینێ هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مناگی نۆ دابەشدەکرێت

05.10.2025
جەماوەر نیوز
وەزارەتی پیشمەرگە ڕایگەیاندوە، سبەینێ هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مناگی نۆ دابەشدەکرێت و نزیکەی لە ٪97 ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگەش لە ڕێگەی پرۆژەی هەژماری منەوە هاوکارییەکانیان وەردەگرن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی پێشمەرگە راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتوە؛ هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى نۆ تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە کرا.
ئاماژەیان بەوەشکردوە؛  لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتى بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازى) دەستدەکرێت بە ئەنجامدا رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان بۆ تەواوکردنی ئامادەکارییەکان و سبەینێ دوو شەممە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
وەزارەکە ئەوەسیخستوەتە ڕو، لەم مانگەدا، نزیکەی (97٪) ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە بە سیستەمی پڕۆژەی هەژماری من هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانەی تریش لە رێگەی سیستەمی بانکیەوە.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو