هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا زیاد دەكات

13.10.2025
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەرایەتی زانیاری وزەی ئەمریکا ڕایگەیاند، هەناردەی نەوتی عێراقی بۆ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریكا لە هەفتەی ڕابردودا بەرزبوەتەوە و گەیشتوەتە 135 هەزار بەرمیل نەوتی خاو لە ڕۆژێكدا.

بەڕێوەبەرایەتی زانیاری وزەی ئەمریكا لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، تێکڕای هاوردەی ئەمریکا لە نەوتی خاو لە ماوەی هەفتەی ڕابردودا لە 10 وڵاتی سەرەکییەوە گەیشتوەتە پێنج ملیۆن و 530 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، بە بڕی 317 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزبوەتەوە بە بەراورد بە هەفتەی پێشو.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا گەیشتوەتە 135 هەزار بەرمیل، بە بڕی 127 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزبوەتەوە بە بەراورد بە هەفتەی پێشو کە گەیشتبوە 8 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

بەڕێوەبەرایەتییەکە باسی لەوەشكردوە، زۆرترین داهاتی نەوتی ئەمریکا لە ماوەی هەفتەی ڕابردودا لە کەنەداوە بوە بە تێکڕای سێ ملیۆن و 600 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، پاشان مەکسیک بە تێکڕای 494 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، و لە لیبیاوە بە تێکڕای 225 هەزار بەرمیل، و لە نایجیریاوە بە تێکڕای 219 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

بەپێی خشتەکە، "قەبارەی هاوردەی ئەمریکا لە نەوتی خاو لە بەرازیلەوە گەیشتوەتە 210 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، و سعودیە گەیشتوەتە 195 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، و لە ڤەنزوێلاوە بە تێکڕای 194 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، و لە ئیکوادۆرەوە 187 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، و لە کۆڵۆمبیاوە 71 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا".

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ