کاندیدێکی هەڵبژاردن لە بەغداد کوژرا

15.10.2025
جەماوەر نیوز
درەنگانی شەوی رابردوو کاندیدێکی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە تەقینەوەیەکدا کوژرا.
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، درەنگانی شەوی رابردوو بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلی سەفا مەشهەدانی کاندیدی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تەقییەوە و بەهۆیەوە ناوبراو گیانیلەدەستدا.
سەفا مەشهەدانی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەغداد بوو، لەسەر لیستی هاوپەیمانێتی سەروەری سوننەکان بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کاندیدکرابوو.
تا ئێستا دەزگا ئەمنییەکان، هیچ زانیارییەکیان لەبارەی هۆکاری رووداوەکە و دەستگیرکردنی تۆمەتباران رانەگەیاندووە.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ