١٠٠ هەزار كامێرای چاودێری لە بنكەكانی دەنگداندا دادەنرێن

15.10.2025
جەماوەر نیوز
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند، 100 هەزار كامێرای چاودێری لە بنكەكانی دەنگداندا جێگیردەكرێن بۆ چاودێریكردنی دۆخی هەڵبژاردنەكان بەشێوەی دەنگ و ڕەنگ، كە سێ ڕۆژ پێش دەنگدادان دادەنرێن و لە كاتژمێر 6:00ـی ڕۆژی دەنگدانەوە دەكەونەكار تا كۆتاییهاتنی پڕۆسەكە.

حەسەن هادی زایر، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی كۆمسیۆن بە ڕۆژنامەی "الصباح"ی ڕاگەیاند، "ئەم ژمارە کامێرایە لە نێوان هەشت هەزار بنکەی دەنگدان و 40 هەزار وێستگەی دەنگدان دابەشدەکرێت، لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران کە بڕیارە لە 11ی مانگی داهاتو بەڕێو بچێت".

ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەم کامێرایانە لە کاتژمێر 6:00 بەیانییەوە تا کۆتایی کارکردن، کار دەکەن بە ئامانجی تۆمارکردنی ڕوداوەکان بە دەنگ و وێنە، و دەتوانرێت سودیان لێ وەربگیرێت لە حاڵەتی ڕودانی سکاڵای سور لە وێستگەیەک یان بنکەیەکی دەنگدان".

ئەو بەپرسەی كۆمسیۆن جەختیکردەوە، "پرۆسەی دانانی ئەو کامێرایانە 72 کاتژمێر پێش ڕۆژی دەنگدان ئەنجامدەدرێت، و لە ئاستێکی بەرزی پەرەسەندن و وردبینیدا دەبن".

لایخۆیەوە جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ڕاگەیاند، "کۆمسیۆن بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی شارەوانییەکان، لیژنەی مەیدانی پێکهێناوە، جگە لە لیژنەی دیکە بۆ چاودێریکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن لە سۆشیال میدیا بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن".

وتیشی، "ئامانجی ئەم لیژنانە چاودێریکردنی حاڵەتەکانی هێرشکردنە سەر وێنەی کاندیدەکان، قەوارەکان، حزبەکان، یان پلاتفۆرمی هەڵبژاردنەکانیان، کە بە گوێری یاسای ژمارە ١٧ی سیستەمی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان، هەر هێرشێک بۆ سەر پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن قەدەغە دەکات، لەوانە سڕینەوە، دڕاندن، یان هەر کارێک کە زیان بە کاندید، لایەنەکان، یان فراكسیۆنەكان بگەیەنێت".

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ