تەرمی 61 کۆچبەر لە کەناراوەکانی لیبیا دۆزرانەوە

13.10.2025
جەماوەر نیوز
دەزگای لوتکە بۆ كاروباری ئاواره‌ و په‌نابه‌ران ڕایگه‌یاند، لەماوەی  دو هەفتەدا تەرمی 61 کۆچبەر لە کەناراوەکانی لیبیا لە نزیک سنوری تونس دۆزراونەتەوە.

دەزگای لوتکە بۆ كاروباری ئاواره‌ و په‌نابه‌ران بڵاویكرده‌وه‌، تەرمەکان لە خاڵە جیاوازەکانی کەناراوەکانی ڕۆژئاوای تەرابلوسی پایتەختی لیبیا و لە ناوچەیەکی نزیک لە سنوری تونس دۆزراونەتەوە، هەندێکیان بەخاک سپێردراون و بەشێکی دیکەشیان بۆ پشکنینی تەرم و بەڵگەنامە بردراونەتە بەشی پزیشکی دادوەری. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، کۆچبەرەکان لەچەندین نەتەوەی جیاوازن پێکهاتون، بەڵام تا ئێستا ئاشکرا نەکراوە  هاوڵاتی کام وڵاتانن.

 لە ساڵی 2011ەوە لە ڕوخانی قەزافی، لیبیا بوەتە ڕێڕەوێکی گرنگی ترانزێت بۆ کۆچبەران و ئەوان لە ململانێ و هەژاری هەڵدێن و هەوڵ دەدەن لە ڕێگەی دەریای ناوەڕاستەوە بگەنە ئەوروپا.

بەپێی ئامارەکانی بەردەستی دەزگای لوتکە، کۆی گشتی نزیکەی 895 هەزار کۆچبەر لە 45 وڵاتەوە لەم دواییانەدا لە وڵاتی باکوری ئەفریقا هاتون، هەروەها لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلولدا کەشتییەک کە 75 پەنابەری سودانی هەڵگرتبو لە کەناراوەکانی لیبیا  نوقوم بو  و لانیکەم 50 کەس گیانیان لەدەستدا.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ