هۆکاری دواکەوتنی ناردنی مووچەی مانگی 8 ئاشکرا بوو

18.10.2025
جەماوەر نیوز
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق هۆکاری دواکەوتنی ناردنی مووچەی مانگی 8 لە لایەن بەغداوە بۆ ڕادەست نەکردنی داهاتی ناوخۆ دەگەڕێنێتەوە لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە، دەشڵێت، ڕێککەوتنەکە هیچ کێشەیەکی نییە.
کاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق  رایگەیاند، “کێشەکە لە ڕادەستکردنی 120 ملیار دینارەکەیە لەلایەن هەولێرەوە.”
وتیشی, “ڕێککەوتنەکە وەک خۆیەتی و هیچ گرفتێکی نییە، ئەوەی هەیە رێکاری حیسابی و داراییە کە وەزارەتی دارایی عێراق لەگەڵ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەیکات.”
ئاماژەی بەوەشکرد، “دوو شتی زۆر سەرەکی هەن لە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە، نەوتە، رۆژانە نەوت هەناردە دەکرێت و هیچ کێشەیەکی نییە، کەواتە پابەندی دووەم ڕادەستکردنی 120 ملیارەکەیە، دەبێت رادەست بکرێت، ئەگەر ئەمە ڕادەست بکرێت هیچ گرفتێک نامێنێت بۆ تەمویلکردنی مووچەی مانگی 8.”

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو