دابەشکردنی نەوتی سپی لە پارێزگای هەولێر دەستپێدەکات

20.10.2025
جەماوەر نیوز
وا بڕیارە دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچەكانی دەوروبەری شاری هەولێر دەستپێبکات و بڕی بەنزینی پاڵپشتیکراویش لە پارێزگای هەولێر زیاتر بکرێت.

 ئەمساڵ پێش هاتنی وەرزی سەرما و سۆڵە دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاونیشتمانیان دەستیپێکرد، لە هەفتەی ڕابردووەوە دابەشکردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەکان دەستیپێکردووە و بەردەوامە.

وا بڕیارە لە سبەی سێشەممەوە 20-10-2025 دابەشكردنی نەوت لە دەوروبەری هەولێر دەستپێدەکات.

دەوروبەری هەولێر کە سنووری قوشتەپە و بەحرکە و بنەسڵاوە و خەبات دەگرێتەوە و بۆ 22  ملیۆن و 561 هەزار لیتر نەوتی بۆ دابین کراوە. 

 بۆ دابەشكردنی نەوتی سپی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەسەر سێ ناوچە دابەش کراوە، بازنەی یەکەمی ناوچە شاخاوییەکان، بازنەی دووەم دوروبەری هەولێر، بازنەی سێیەم سەنتەری شاری هەولێر، دابەشکردنی نەوت لە بازنەی یەکەم دەستپێدەکات دواتر بە بازنەی دووەم ، ئینجا بازنەی سێیەم.

 بڕیارە لە سبەی سێشەممەوە 21-10-2025 بڕی بەنزینی پاڵپشتیکراو، لە 14 بەنزینخانەوە زیاد بکرێت بۆ 30 بەنزینخانە، چونکە بڕی ئەو بەنزینەی بۆ هەولێر دابینکراوە لە 14 تانکەرەوە بۆ 30 تانکەر زیاد دەکرێت.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو