نەبەز عەبدولحەمید: ژمارەی ئەو بەنزینخانانەی بەنزین دەدەنە شۆفێران بە نرخی 750 دینار كرایە 30 بەنزینخانە

21.10.2025
جەماوەر نیوز
بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزینی نۆرماڵ، ژمارەی بەنزینخانەكان لە شاری هەولێر كە بە نرخی پاڵپشتیكراوی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەنزین دەفرۆشن و لیتری دەدەنە 750 دینار، ژمارەیان زیادكرا بۆ نزیكەی دوو هێندە. 
نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی هەولێر لە لێدوانێكدا رایگەیاند، ژمارەی ئەو بەنزینخانانەی بەنزین دەدەنە شۆفێران بە نرخی 750 دینار كرایە 30 بەنزینخانە.
ئاماژەی بەوەشدا، سبەی ژمارەی بەنزینخانەكان زیاتر دەبن ، ئەوەش لەپێناو ئەوەدایە ئەو قەرەباڵخییەی بۆ بەنزینی حكومیی هەبوو نەمێنێ و شۆفێران زیاتر سوودمەندبن.
 ئەمە لە كاتێكدایە، ماوەی هەفتەیەكە لە هەرێمی كوردستان نرخی بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی لە 900 دینارەوە بەرزبووەتەوە بۆ نزیكەی 950 دینار.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو