ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم: سبەینێ بەغداد پارەی مووچەی مانگی هەشت رەوانەی هەرێم دەکات

22.10.2025
جەماوەر نیوز
ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم لە زاری سەرچاوەیەک لە حکومەتی فیدراڵ بڵاویکردەوە، سبەینێ بەغداد پارەی مووچەی مانگی هەشت رەوانەی هەرێم دەکات.
ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە، دوای تەواوکردنی رێکارەکان سبەینێ پێنجشەممە وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 974 ملیار دینار دەخاتە سەر هەژماری لقی هەولێری بانکی ناوەندی.
ئاشکراشیکرد، بە ئەگەرێکی زۆرەوە وەزارەتی دارایی هەرێم لە رۆژی هەینییەوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت دەکات.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو