كەشناسیی عێراق: ئەمشەو لە بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكانی هەرێم باران دەبارێت

23.10.2025
جەماوەر نیوز
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی عیراق، نزمەپاڵەپەستۆیەك لە نیمچەدوورگەی عەرەبی و بارستەهەوایەكی سارد لە توركیاوە روو لە عیراق و هەرێم دەكەن و بەهۆیەوە ئەمشەو لە بەشێك ناوچە شاخاوییەكان باران دەبارێت.

كەشناسیی عیراق رایگەیاند، نزمەپاڵەپەستۆیەك لە نیمچەدوورگەی عەرەبی و بارستەهەوایەكی سارد لە توركیاوە روو لە عیراق دەكەن و بەهۆیەوە ناجێگیرییەك لە كەشوهەوای عیراقدا دروست دەكات، بەتایبەت لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان.

ئەوەشی خستووەتە روو، كاریگەریی ئەو نزمەپاڵەپەستۆ و بارستەهەوا ساردە زیاتر لەسەر هەولێر و دوهۆك و نەینەوا چڕتر دەبێتەوە و دەبێتە هۆی بارانبارین لە ناوچەشاخاوییەكانی سنوری ئەو پارێزگایانەدا.

كەشناسیی عیراق راشیگەیاندووە، لە بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكانی هەرێمی كوردستان و ئەو ناوچانەی بارانبارین دەیانگرێتەوە، هەورەبروسكە دەبێت و لە نیوەی شەودا كۆتایی پێدێت.

بابەتی هاوشێوە