حکومەتی عێراق نووسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی 8ـی بۆ وەزارەتی دارایی نارد

23.10.2025
جەماوەر نیوز
سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق رایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی 8ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرد.

ئەو سەرچاوەیە وتی، لەگەڵ گەیشتنی نووسراوەکە بە وەزارەتی دارایی دەستکراوە بە رێکارەکانی ناردنی مووچەی هەرێمی کوردستان. 

بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، ئەگەر ئەمڕۆ بەهۆی کۆتاییهاتنی دەوام نەتوانرا پارەکە بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئەوا سەرەتای هەفتەی داهاتوو بە دڵنیاییەوە ئەو رێکارەش تەواو دەکرێت.

رۆژی چوارشەممە، 22-10-2025 محەممەد شیاع سوودانی، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران  تەیف سامی، وەزیری دارایی راسپارد مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات.

فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، ئەم ساڵ مووچەی مانگی 8، 9 و 10ـیان وەرنەگرتووە. 

بابەتی هاوشێوە