بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆن: لە سنووری سلێمانی بانگەشەیەکی ئارام و هێمن و لەسەرخۆ بەڕێوەدەچێت.

23.10.2025
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، لە سنووری سلێمانی بانگەشەیەکی ئارام و هێمن و لەسەرخۆ بەڕێوەدەچێت.
ئامانج عەزیز بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، “20 رۆژمان لە بەڕێوەچوونی بانگەشەی هەڵبژاردن تێپەڕاندووە و و نزیکەی 15 رۆژێکمان ماوە، ئەم ماوەیەی کە تێپەڕیوە لە سنووری ئێمە چەند حاڵەتێکی کەمی پێشێلکردن تۆمارکراوە و رەوانەی ئۆفیسی سەرەکیمان کردووە بە مەبەستی پێداچوونەوەی سکاڵاکان”.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەتوانین بڵێین بانگەشەیەکی هێمن و ئارام و لەسەرخۆ بەڕێوەدەچێت، ئەمەش جێگای دڵخۆشییە بۆ ئێمە.
ئاشکراشیکرد، سزای سەرپێچی بانگەشەی هەڵبژاردن لە پێبژاردنی دوو ملیۆن دینار دەستپێدەکات و تا دوورخستنەوەی کاندید دەڕوات بەپێی جۆری سەرپێچییەکە.

بابەتی هاوشێوە