بە ئامادەبوونی محەمەد حاجی مەحمود پلانی حکومەتی هەرێم بۆ مافەکانی مرۆڤ بەڕێوەچوو

23.10.2025
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٣ کانونی دوومی ٢٠٢٥ بەئامادەبوونی محەمەد حاجی محمود  بەیاوەری دکتۆر یوسف سماقوڵی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لەشاری هەولێر ‎کۆربەندی دەرەنجامەکانی جێبەجێکردنی ‎ پلانی حکوومەتی هەرێم بۆ مافەکانی مرۆڤ بەڕێوەچوو
دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وتارێکدا وتی، 264 راسپاردەی نێودەوڵەتی ئاراستەی عێراق کراون.
 رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان وتیشی، قەیرانی دارایی هۆکار بوو بۆ جێبەجێنەکردنی بەشێکی پلانەکانی حکومەت.
نووسینگەی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان راپۆرتێکی سەبارەت بە هەوڵ و چالاکییەکانی حکومەت بڵاوکردووەتەوە، تێیدا کۆمەڵێک ئاماری گرنگ لە بواری جیاجیادا خراونەتەڕوو.

بابەتی هاوشێوە