ئەمڕۆ کۆتایی بە دابەشکردنی موچە دێت

29.10.2025
جەماوەر نیوز
دابەشکردنی موچە بەردەوامە و ئەمڕۆ کۆتایی بە پڕۆسەکە دێت.

دابەشکردنی موچەی مانگی ئابی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و ئەمڕۆ کە سێهەم ڕۆژە  بەشێکی دیکە لە موچەخۆزان موچەکانیان وەردەگرن،

بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردوەتەوە، ئەمڕۆ،

هەریەک لە کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی، وەرزش و لاوان، کارەبا، ئەوقاف و کاروباری ئایینیی، موچەکانیان وەردەگرن.

هاوکات، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی، سەرۆکایەتی پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران و هەرێم ، موچەکانیان پێدەدرێت،

لەگەڵ ئەوەشدا، موچەی دیوان و لیواکانی پێشمەرگە، یەکەی 70 و 80، پۆلیسی نەوت، ئەنجومەن و دەزگای ئاساییش وزێرەڤانی و بەرگریی فریاکەوتن، دابەشدەکرێت.


ئەوەش لە کاتێکدایە لە کۆتاییەکانی مانگی تشرینی یەکەمداین و دیار نییە کەی موچەی مانگەکانی ئەیلول و تشرینی یەکەم کەی دابەشدەکرێت...

بابەتی هاوشێوە