کارەبای سلێمانی لەبارەی پسوڵەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

30.10.2025
جەماوەر نیوز
کارەبای سلێمانی لەبارەی پسوڵەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتییانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەمان دەکەینەوە، هەر کەسێک هەر پرسیارێکی هەیە دەربارەی پسوڵەی کارەبا یان بۆ وەرگرتنی هەر روونکردنەوەیەك لەسەر پسوڵەی کارەبا و چارەسەركردنی هەر كێشەیەك، دەتوانن سبەینێ هەینی و دووسبەی شەممە، سەردانی بەشی کاروباری وزە بکەن لە بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/رۆژهەڵات، لە گەڕەکی قالاوا .
دەشڵێت، هەروەها هەر کەسێکیش بیەوێت پارەی کارەبا بدات دەتوانێت لە هەمان شوێن پارەکە بدات.

بابەتی هاوشێوە