ستار مەحمود: ئەمساڵ هەنار هەناردەی دەرەوە ناکرێت

30.10.2025
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەڵەبجە رایگەیاند،  ئەمساڵ هەنار هەناردەی دەرەوە ناکرێت.
ستار مەحمود، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەڵەبجە رایگەیاند، ئەمساڵ هیچ بازرگانێک دەستپێشخەری نەکردووە بۆ ئەوەی هەنار هەناردەی دەرەوە بکەین.
وتیشی، کەسێک ئەو دەستپێشخەرییە دەکات کە بازاڕی دۆزیبێتەوە و بزانێت ئەو بەرهەمی هەنارە لە چ وڵاتێک پێشوازیی لێدەکرێت.
باسی لەوەشکرد، هەناری ساڵەخانی باشترینە بۆ ئەوەی بتوانین هەناردەی دەرەوەی بکەین و ئێستاش باخەوانەکان گرنگیی تەواو بە هەناری ساڵەخانی دەدەن.

بابەتی هاوشێوە