کۆبوونەوەی جەماوەری لیستی ٢١٦ی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە دەربەندیخان بەرێوەچوو

31.10.2025
جەماوەر نیوز
ئەمرۆ بە ئامادەبونی محەمەد حاجی مەحمود و جێگری سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان  و کارگێڕ و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی لیستی ٢١٦پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوەی جەماوەری بە دروشمی کۆنفیدراڵی زامنی پاراستنی دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستانە لە دەربەندیخان بەرێوەچوو 
سەرەتای کۆبوونەوەکە بە ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان بە سرودی ئەی ڕەقیب و مارشی حزب دەستی پێکرد 
دواتر وتاری بەخێرهاتن لەلایەن محەمەد حەمە حەسەن بەرپرسی مەڵبەندی دەربەندیخانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان پێشکەشکرا 
پاشان دکتۆر فەرهاد تۆفیق سەرۆکی لیستی ٢١٦ ی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە بازنەی سلێمانی وتەیەکی پێشکەشکرد 
دواتر دەڤەر هیوا کاندیدی ژمارە ٣ لیستی ٢١٦ی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە بازنەی سلێمانی وتەیەکی پێشکەشکرد 
پاشان محەمەد حاجی مەحمود وتەیەکی پێشکەشی ئامادەبووان کرد 
دوابەدوای وتارەکەی محەمەد حاجی مەحمود کۆبوونەوەی جەماوەری لیستی ژمارە ٢١٦ ی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بە دروشمی کۆنفیدراڵی زامنی پاراستنی دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستانە کۆتایی هات

بابەتی هاوشێوە