
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
بەپێی زانیارییەکان، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی ئەنجامی کۆبوونەوەکەی سبەی سێشەممەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە بۆ خەرجکردنی مووچە.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا رایگەیاند، بڕیارە سبەی سێشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەیدا، تاوتوێی خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بکات.
وتیشی، لە وەزارەتی دارایی هەرێم، ماوەی سێ رۆژە تەواوی رێکارەکان کۆتاییانهاتووە و 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی مانگی نۆ ئامادەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر لە کۆبوونەوەکەی سبەینێ بڕیاری ناردنی پارەی مووچە درا، ئەوا رۆژی چوارشەممە، 120 ملیار دینارەکە رادەستی بەغداد دەکەین.



                                                                
                                                                

ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
