دابەشكردنی سەبەتەی حەوتەمی بەشەخۆراک دەستیپێكرد

03.11.2025
جەماوەر نیوز
دابەشكردنی سەبەتەی حەوتەمی بەشەخۆراكی مانگانە بەسەر بریكارەكان دەستیپێكرد، بەڕێوەبەری بازرگانی و كەلوپەلی خۆراكی دهۆكیش دەڵێت؛ خراپی كوالێتیی برنج لە بەشەخۆراكی شەشەم و درەنگكەوتنی بڕیاری دابەشكردنی بەشەخۆراك لەلایەن بەغداوە، هۆكارن بۆ دواكەوتنی بەشەخۆراكی حەوتەم.

زیاتر لە 40 ڕۆژ بەسەر دابەشكردنی بەشەخۆراكی شەشەم تێپەڕدەبێت، تا ئێستا بەشێكی زۆر لە هاونیشتمانیان سەبەتەی حەوتەمیان پێنەدراوە، سەرەتای ئەم هەفتەیە، بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و كەلوپەلی خۆراكی  لە شارەكانی هەرێمی كوردستان، دەستیانكردووە بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی حەوتەمی ئەمساڵ بەسەر بریكارەكان.

بابەتی هاوشێوە