لەم هەفتەیەدا یەکتربڕی تۆفیق وەهبی بە رووی شۆفێراندا دەکرێتەوە

04.11.2025
جەماوەر نیوز
بەشێکی زۆری کارەکانی قیرکردنی یەکتربڕی تۆفیق وەهبی تەواوبوون و ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پڕۆژەکەش دەڵێت، “لەم هەفتەیەدا بە رووی شۆفێراندا دەکرێتەوە”.
توانا محەمەد، ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پڕۆژەی یەکتربڕی تۆفیق وەهبی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، %80ـی کارەکان تەواوبوون و قیرکردنی شەقامە خزمەتگوزارییەکانی دەوری شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود، لە قۆناغی کۆتاییدایە.
وتیشی، لەم هەفتەیەدا سەرجەم کارەکان تەواودەبن و یەکتربڕەکە بە رووی شۆفێراندا دەکرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەو شەقامە 30 مەترییەی دوێنێ لەلایەن سەرۆکی شارەونیی سلێمانییەوە کرایەوە، تەواوکەرێکە بۆ ئەم شەقامەی ئێمە و لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود یەکدەگرنەوە.

بابەتی هاوشێوە