هێڵی ئاسمانی ئەی جێت گەشتە ئاسمانییەكانی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستپێدەكات

05.11.2025
جەماوەر نیوز
فڕۆكەخانەی سلێمانی ڕایگەیاند، هێڵی ئاسمانی ئەی جێت گەشتە ئاسمانییەكانی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستپێدەكات.
فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بڵاویكردەوە، بەپێی ئەو خشتەیەی كە لەلایەن (هێڵی ئاسمانی ئەی جێت)ەوە بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی نێردراوە، وابڕیارە لە 3ی 12ی 2025ەوە گەشتە ئاسمانیەكانیان لە نێوان (ئیستانبوڵ-سلێمانی-ئیستانبول) هەفتانە بە چوار گەشت دەست پێبكەن.
ئەمە لە كاتێكدایە دوای ڕاگرتنی گەشتەكانی وڵاتی توركیا بۆ شاری سلێمانی بۆ یەكەمجار فڕۆكەیەكی توركش ئێرلاین لە ئیستانبوڵەوە كەوتەڕێ و بەرەبەیانی 3ی ئەم مانگە لە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی نیشتەوە.

بابەتی هاوشێوە