محەمەد حاجی مەحمود سەردانی نوسینگەی مەکتەب سیاسی پارتی سۆسیال لە هەڵەبجە کرد

06.11.2025
جەماوەر نیوز
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە محەمەد حاجی محموود سەردانی نوسینگەی مەکتەبی سیاسی  پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستانی  کرد لە پارێزگای هەڵەبجە لەلایەن هەڤاڵ نەوزاد عبدول قادر و ژمارەیەک لە هەڤاڵانی حیزب بەگەرمی پێشوازی لێکرا   
لە سەردانەکەیدا محەمەد حاجی مەحمود تیشکی خستە سەر بارودۆخی سیاسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق و کوردستان بە تایبەت ئامادەکاری تەواو بۆ چوونە نێو پڕۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرخستنی لیستی ٢١٦ی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان و کاندیدەکانی تاوەکو لە پەرلەمان دەنگێکی دلێر بن و بەرگری بکەن لە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان و شایستەکانی بە دەست بهێنن
لای خۆیانەوە هەڤاڵان بەڵێنیان دوپات کردەوە هەرچی لە توانایاندا بێت بۆ سەرخستنی لیستی ٢١٦ی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان و کاندیدەکانی و زۆر سوپاسی محەمەد حاجی مەحمودیان کرد بۆ ئەو دیدار و بەسەرکردنەوەیە و ڕۆڵی بەڕێزیان لە نیو سەدە خەبات بۆ ئازادی گەلی کورد بەرزنرخاند

بابەتی هاوشێوە