محەمەد حاجی مەحمود سەردانی مەڵبەندی هەڵەبجەی پارتی سۆسیال کرد

06.11.2025
جەماوەر نیوز
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆك محمدی حاجی محموود سەردانی مەڵبەندی هەڵەبجە پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستانی  کرد
لەلایەن مامۆستا محمد گەڵاڵی ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندی هەڵەبجەوە پێشوازی لێکرا  کە جێگرو بەرپرسی بنکەکانی سیروان و خورماڵ  هەورامان  و ژمارەیەك لەکارگێڕو ئەندامانی مەڵبەند ئامادەی بوون
لەسەردانەکەدا تیشکی خستە سەر ڕووداو بارودۆخی سیاسی ناوچەکە و  بەشداری حیزب لە هەڵبژاردنەکانی عێراق و ئامادەسازی تەواو بۆ ئەو پرۆسەیە و
دەستخۆشی لەبەرپرسی مەڵبەند و سەرجەم هەڤاڵانی سنوورەکە کرد و ڕۆڵی بەرچاوی بنەماڵەی شەهیدان و کەمئەندامان و پێشمەرگەی بەرز نرخاند
و  هیوای خواست بە هەوڵ و تێێکۆشانی گشت لایەك لیستی  216 ی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان سەرکەوتنی بەراو بەدەست بێنێت،
لای خۆیەوە مامۆستا محمد گەڵاڵی بەرپرسی مەڵبەند بەخێرهاتنی جەنابی سەرۆکیان کرد و ڕۆڵی حیزب و تێکۆشانی نزیکەی پەنجاساڵەیان بەرز نرخاند و ئامادەیی مەڵبەندیان دەربڕی بۆ سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن جەختیان کردەوە لەهەوڵ تێکۆشان لەو پێناوەدا دڵسۆز و ئەمەك داربن

بابەتی هاوشێوە