کۆمسیۆن: کاتژمێر 7ـی بەیانیی شەممە بانگەشە کۆتاییدێت

07.11.2025
جەماوەر نیوز

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، کاتژمێر 07:00ـی بەیانیی رۆژی شەممە، دوا وادەیە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
سەرچاوەیەک لە کۆمسیۆن رایگەیاند، ئامێر و پێداویستیی تەواو بەسەر بنکەکاندا دابەشکراوە و کاتژمێر 07:00ـی بەیانیی رۆژی شەممە، بانگەشە کۆتاییدێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، 29 ملیۆن و 262 هەزار و 588 دەنگدەر لە سەرانسەری عێراق هەیە، بەڵام لەو ژمارەیە، 21 ملیۆن و 404 هەزار و 291 کەس، هەڵگری کارتی بایۆمەترین و مافی بەشداریکردنیان لە پرۆسەکە هەیە، واتە %73ـی کۆی گشتیی دەنگدەران.

بابەتی هاوشێوە