دانەغاز: ئاستی بەرهەمهێنان لە هەرێمی کوردستان بەرزبووەتەوە

07.11.2025
جەماوەر نیوز
کۆمپانیای دانەغاز رایدەگەیەنێت، بەراورد بە ساڵی رابردوو قازانجیان کەمیکردووە، بەڵام ئاستی بەرهەمهێنانیان لە هەرێمی کوردستان زیادیکردووە.
کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی راپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئامارەکانی 9 مانگی رابردووی تێدا خستووەتەڕوو، لە راپۆرتەکەدا هاتووە، لە نۆ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا قازانجی کۆمپانیاکە گەیشتووەتە 103 ملیۆن دۆلار، بەراورد بە ساڵی رابردووە رێژەی قازانج %8 کەمیکردووە، هۆکارەکەش کەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانە لە کێڵگەکانی میسڕ، هەروەها نزمی نرخی نەوت لە جیهاندا هۆکارێکی دیکەشە.
ئەوەشی خستەڕوو، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان بە رێژەی %1 بەرزبووەتەوە و رۆژانە 36.6 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنرێت، بەشی زۆری ئەو نەوتەش بۆ وێستگەکانی کارەبا بەکاردەهێنرێت.

بابەتی هاوشێوە