ناكۆكی كابینه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی دواده‌خات

25.10.2022
جەماوەر نیوز
محەممەد شیاع سوودانی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، زۆربه‌ی كاندیدانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پۆسته‌ وه‌زارییه‌كان رەتکردووەتەوە.
سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكرای كردووه‌، ناكۆكی به‌هێز له‌نێوان محه‌مه‌د شیاع سوودانی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌سه‌ر پۆسته‌ وه‌زارییه‌كان هه‌یه‌.
سوودانی داوای له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كردووه‌، كاندیده‌كانی بۆ پۆسته‌ وه‌زارییه‌كان به‌ كه‌سانی دیكه‌ بگۆڕێت.
زانیاری ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو "سوودانی متمانه‌ی به‌ زۆربه‌ی كاندیدانی چوارچێوه‌ نییه‌، هه‌ر بۆیه‌ پێشكه‌شكردنی دیباجەی حكومه‌ته‌كه‌ی به‌ په‌رله‌مان دواكه‌وتووه"‌.