کۆمیسیۆن 400 کاندید سزا دەدات

16.10.2025
جەماوەر نیوز

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەهۆی سەرپێچی بانگەشەوە 400 کاندیدی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی بە پێبژاردنی دارایی سزادا، زۆرینەی ئەوانەشی سزادراون کاندیدە پیاوەکان بوون و کەمترینیان کچ و ئافرەتان بوون.

 بڕیارە 11-11-2025، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، لەم هەڵبژاردنە 21 ملیۆن و 404 هەزار و 291 کەس مافی دەنگدانیان هەیە و حەوت هەزار و 768 کاندیدیش کێبڕکێ لەسەر 329 کورسییەکەی پەرلەمان دەکەن.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، تا ڕۆژی سێشەممە ،14ـی تشرینی یەکەم، ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆن بڕیاری سزادان بە پێبژاردنی دارایی بەسەر 400 کاندیددا سەپاندووە، لەو ژمارەیەش 291ـیان لە ڕەگەزی نێر و 49ـی دیکەشیان لە ڕەگەزی مێ بوون.

 بەوتەی غەلای، لەناو ئەوانەی سزادراون 60 کاندیدیان لەسەر ئەوە سزادراون کە پێش وادەی فەرمی کۆمیسیۆن کە 3ـی ئەم مانگە بوو، دەستیان بە بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کردبوو.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو