پلاندانانی عێراق: لە مانگی رابردوودا رێژەی هەڵاوسان دابەزیوە

19.10.2025
جەماوەر نیوز
وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەڵێت، هەڵاوسانی ساڵانە لە ماوەی مانگی ئەیلولدا بە رێژەی ٠.٣٪ دابەزیوە و بەردەوامە لە دابەزین.

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، عەبدولزەهرە هەنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق باسی لەوەکرد، رێژەی هەڵاوسان لە ماوەی مانگی ئەیلولدا بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی رابردوو بە رێژەی ٠.٣٪ دابەزیوە.

دەشڵێت، نرخی سەرجەم بەشە خزمەتگوزارییەکان و چەندین بەشی دیکە لە خۆراک پێداویستییەکان لەماوەی مانگی ئەیلولدا بە هەمان رێژە دابەزیوە.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو